سەرباری ناڕەزایەتییەکان، کۆمپانیای قەیوان دەست بە فرۆشتنی ڤێلاکانی گوێژە دەکات

سەرباری ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سلێمانی و ژینگەپارێزان و رۆشنبیران بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی شاخی گوێژە،  نموونەی ڤێلاکانی (Slemani hills) لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی "شاخی گۆیژە"  لە تەواوبووندایەو کۆمپانیای ( قەیوان) دەستی بە فرۆشتن کرد.

كۆمپانیای (قەیوان ) كە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی نیشتەجێبوونی (Slemani hills)ـە لە شاخی گۆێژە، بەفەرمی چەند وێنەیەک لە نمونەی ڤێلاکانی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت"  نمونەی ڤێلاكان لە تەواوبووندایەو ژمارەی بەشی فرۆشتنی داناوە بۆ فرۆشتنی ڤێلاكان".

هەر لە سەرەتای دەستکردن بەم پرۆژەیەوە ناڕەزایەتێکی زۆر لەنێو خەڵکی سلێمانی دەستبژێوی ژینگە پارێز و رۆشنبیراندا دروستبوو، بەدرێژایی ئەو چەند مانگە چەندان کۆڕ و کۆبوونەو و سیمینار و گردبوونەوەو خۆپشنادان ساز کرا، بەرامبەر ئەوە نە حکومەتی هەرێم بەدەم داواکارییەکانی خەڵکەوە هاتوو و نە کۆمپانیای وەبەرهەمهێنەریش( قەیوان) کارەکانی راگرت.

ئەو توێژە ناڕازییە بەرفراوانە رەخنەی ئەوە لە پرۆژەکە دەگرن کە زەرەر و زیان بە سرووشت و ئاووهەوای سلێمانی دەگەیەنێت، هەروەها ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانە هیچ خزمەتێکی توێژی مامناوەند و هەژاری سلێمانی ناکات ئەمە جگە لەوەی کە دەکرا لە جێگای ئەم پرۆژەی نیشتەجێبوونە پرۆژەیەکی گەشتیاری گەورەی تێدا بکرایە.






PM:12:02:08/08/2024