پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە لەگەڵ دروستبوونی تۆز و خۆڵ

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت" تۆزێکی سووک لە هەوادا دروست دەبێت".

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی  ٩ی ئابی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت ،  لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشداوە سبەی شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا ، وپلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٥  

سلێمانی : ٤٣ 
 
دهۆک : ٤٤

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٤

زاخۆ :٤٣
 
سۆران : ٤٣

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٧ 



AM:10:31:09/08/2024