تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

بڕیارە سبەینێ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ کۆمسیۆنی عێراق تیروپشک بۆ لایەن و هاوپەیمانێتییەکان بکات کە بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" کاتژمێر ١٠ی بەیانی سبەینێ لە هۆتێلى هەولێرى نێودەوڵەتى، تیروپشک بۆ ئەو حزب و کاندیدانە دەکرێت کە بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان". 

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ٢ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ١٦٢ هاوڵاتی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە کە سەرجەمیان بەسەر ١ هەزار و ٤٢٧ بنکەی دەنگداندا دابەشکراون. 



PM:02:04:09/08/2024