له ناحیهى تهقتهقى سهر به قەزای كۆیه گەنجێک لە لایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژرا کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
ئاسۆ مستەفا بەرێوەبەری ناحیەی تەق تەق، ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو گەنجێك لە ناحیەی ئاشتی لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە كوژراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆش پۆلیس تەرمەكەی دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری فیشرک بە جەستەیەوە دیارە.
ئەوەشی خستەڕوو، گهنجه كوژراوزهكه ناوی (ع، ح، ب)ە و خهڵكی ناحیهى تهقتهقه، بکوژیش خۆی ڕادەستی هێزەکانى پۆلیس كردوە و تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.