زاگڕۆس هیوا: لە بەرچاوی هێزەکانی پاسەوانی سنوور تانک و تۆپی تورکیا تەراتێن دەکات

زاگرۆس هیوا لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی (پاسەوانی کام سنوور؟) کە لە بەشی بیروڕای ماڵپەڕی سپی بڵاو بووەتەوە دەڵێت"لە بەهاری ئەمساڵدا، مەسەلەی پاسەوانی سنور، بە تایبەت، جێگیرکردنی ئەم هێزانە لە سنوری نێوان تورکیا و عێراق بوو بە ڕۆژەڤ و بە تایبەت دوای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغداد و هەولێر هێزێکی پاسەوانی سنور لە دەڤەری بادینان جێگیر کرا. ئەم هێزە هەموویان لە چەکدارەکانی پارتی بارزانی پێک دێن و وەک لە راگەیاندنەکاندا بینرا بۆ پاراستنی سنور چەند کۆبوونەوەیەکیان لە گەڵ فەرماندەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام دا".

هەروەها ڕاشیگەیاند"ئەو هێزە کە بڕیار بوو بەرگری لە سنوورەکان و خاکی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر سەیری رووداوەکانی ئەم دواییەی گوندی گوهەرزی و ڕێگای ئاسفاڵتی نێوان باتیفا و بامەرنێ و قادیشە و دێرەلوک و شێلادزی بکەین، دەبینین کە لە بەرچاوی پاسەوانی سنوورەوە تانک و تۆپ و زرێپۆش و حەفارەی سوپای تورکیا لە سەر ئەم ڕێگایە تەراتێن دەکەن، درۆن و فڕۆکە و هلیکۆپتەری سوپای داگیرکاری تورکیا بە بەردوامی هەموو شوێنێکی دەڤەرەکە بە بێ جیاوازی بۆردمان دەکەن و تا ئێستا بە سەدان گوند چۆڵ کراون و بە هەزاران دۆنم لە دارستان و زەوی و رەز و باخ و بێستان سوتاون".

ئاماژە بەوەش دەکات" پاسەوانی سنوریش تەنیا سەیر دەکات و مێش مێوانی نییە. هەندێک لەم شوێنانە ٣٠ کم لە ناوەوەی خاکی عێراق و باشوری کوردستانن و هەندێکیشان ٤٠ کیلۆمەترە. ئەی پاسەوانی سنوور ئەگەر سنوور ناپارێزێت بۆ چی لێرەیە؟ ئەرکی چییە؟ دەوری چییە؟"

زاگرۆس هیوا لە وتارەکەیدا وڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە

بۆ خوێندنەوەی زیاتری وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن



PM:10:26:09/08/2024