لەبارەی پێکهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك لە بەغداد کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت

تایبه‌ت به‌ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بەغداد، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەنەكە یەكلابكرێنەوە. 

حزبی یەکێتی ڕێبوار تەهای بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەستنیشانکردووە و محەمەد حافزیش لە پێکهاتەى عەرەبى وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دیارکراوە و جێگرەکانیشیان لەلایەنەکانی دیکە دەبن.


AM:10:25:10/08/2024