کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٣

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٣

هەڵەبجە: ٤٣

کەرکوک: ٤٤

سۆران: ٤٢

حاجی ئۆمەران: ٣١

گەرمیان: ٤٦



PM:12:07:10/08/2024