زمانی كوردی ڕیزبه‌ندی 31ی جیهان ده‌گرێت
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر زمانی كوردی ده‌كات‌و وه‌ك زمانی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان ده‌یناسێنێت، گۆڤارێكی زانستی فه‌ره‌نسی ڕیزبه‌ندی زمانه كاریگه‌ره‌كانی جیهانی بڵاوكردۆته‌وه‌و زمانی كوردی به‌یه‌كێك له‌زمانه كاریگه‌ره‌كانی جیهان ناساندوه.
د. یوسف محمد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گۆڤاری (la france dans le monde) كه گۆڤارێكی زانستیه، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر زمانه كاریگه‌ره‌كانی جیهان بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌و ڕیزبه‌ندیه‌دا زمانی كوردی (31)هه‌مین زمانه كاریگه‌ره‌كانی جیهانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕوی كاریگه‌ریه‌وه زمانیان له‌دوای زمانی كوردیه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی زمانی كوردی له‌جیهاندا به‌فه‌رمی دانی پێدا نه‌نراوه، به‌ڵام له‌ڕوی كاریگه‌ریه‌وه له‌پێش زۆربه‌ی زمانه فه‌رمیه‌كانه‌وه‌یه.
PM:04:13:29/10/2014