فارس عیسا: لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەی مووچەی مانگی ٧ خەرج دەکات

نوێنەری حکومەت هەرێمی کوردستان لە بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە مووچەی مانگی ٧ هیچ کێشەیەکی نییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەکەی خەرج دەکات.

فارس عیسا نوێنەری حکومەت هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ پێگەی( بغداد الیوم)، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ رایگەیاند"  تا ئێستا بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ کێشەیەک نییە، ناو و داتای مووچەخۆران و لیستی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دراوەتە وەزارەتی دارایی عێراق".

فارس عیسا سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مانگی ٧ دەڵێت" بەهۆی پرۆسەی وردبینییەوە پرۆسەکە دواکەوت و لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت".




PM:01:51:10/08/2024