بارزانی داوا له‌به‌غدا ده‌کات به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ستێت به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌

له‌کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کونسڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان دژی داعش، بارزانی وتی " داعش توانای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا، وتیشی پێویسته‌ حکومه‌تی به‌غدا به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ستێت به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌".

بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ لە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان لەشەڕی دژی داعش، رایگه‌یاند " پێویسته‌ حکومه‌تی عێراقی لە شەڕی دژی داعش كار بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوونەكانی بكات، سەرباری ئەوەی کورد تێبینیی زۆری لەسەر حكوومەتی تازە هەبوو، بەڵام بڕیاری بەشداریكردنی دا بۆ ئەوەی باشتر بتوانرێ شەڕی تیرۆریستان بكرێ". 

بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ كە حكوومەتی عێراقی ئەرك و پابەندبوونەكانی لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە لەم شەڕەدا جێبەجێ بكات.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە دوژمن توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی پێشمەرگەی نەماوە و پشتی بە خۆكوژ و دانانی تەقەمەنی و ماین و بۆمبی چێندراوەوە بەستووە.

هه‌روه‌ها وتی""تیرۆریستانی داعش لەم شەڕەدا پابەندی هیچ یاسا و ئەخلاق و بەهایەكی مرۆڤی نین بەڵام لەبەرانبەر ئەوەدا هێزی پێشمەرگە سەرباری دڕندەیی داعش بە تەواوەتی ڕەچاوی یاساكانی جەنگ و بنەماكانی مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵكی مەدەنی دەكات و ئەو پابەندبوونەی هێزەكانی پێشمەرگەیش ڕیشەی لە بەهاكان و مێژووی خەباتی گەلی كوردستاندایە كە بە هیچ شێوەیەك پێشمەرگە دەستی بۆ كردەی نامرۆڤانە و تۆقاندنی خەڵكی سڤیل نەبردووە". 

بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا وتی‌ "بە پشتیوانیی هێزی هاوپەیمان و ئازایەتیی پێشمەرگە سەركەوتنی بەرچاو لە بەرەكانی شەڕ بەدی هاتووە و ئەو سەركەوتنانە بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە پلانەكانیان بۆ پێكەوەگرێدانی دەشتی نەینەوا و ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتیان لە سووریا شكست بهێنن".

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، بارزانی بە وردی شاندی میوانی لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە و پلانی داهاتووی بەرەكانی شەڕ ئاگادار كردەوە. 




PM:08:01:29/10/2014