بههۆی دواكهوتنی مووچهی مانگی تهموز، فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەك بایكۆتی دهوامیان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دوو شەممە بەهۆی دواكەوتنی مووچە و دیارنەبوونی كاتی دابەشكردنی، بەشێكی كارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بایكۆتیان ڕاگەیاند و دواتریش بازنەی بایكۆت فراوانتر بوو، فەرمانبەرانی فەرمانگەی دادنووسی کەلار و ڕزگاری بایکۆتی دەوامیان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەكان، فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و تاپۆ لە گەرمیان بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.
فهرمانبهرانی ئەو فەرمانگانە جەختیان كردۆتەوە، كه دهبێت ٣٠ ڕۆژ جارێك مووچهكانیان پێبدرێت و لەسەر بەڵێنی بەرپرسان بۆ پێدانی مووچەی ٣٠ ڕۆژ جارێك دەوامی تەواویان كردووە، بەڵام ئەوا چەندین ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە.
ماوهی زیاتر له ٢٥ ڕۆژە لیستی مووچهی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕهوانهی بهغدا كراوه، بهڵام تا ئێستا وهزارهتی دارایی عێراق مووچهی ڕهوانهی ههرێم نهكردووه.