فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایدەگەیەنن" داوا ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی کەرکوک به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌ڕێوه‌بچێت".
حه‌سه‌ن مه‌جید ره‌شید و شۆخان حه‌سیب حسێن ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، کەمێک پێش ئێستا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه" رۆژی ١٠ی ئابی ئەمساڵ له هۆتێل ره‌شید له شاری به‌غداد كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه به ناوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، لێره‌دا به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌ینین ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و كۆبونه‌وه نه‌بووین و ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن".
دەشڵێن" ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی ٧ی یاسای ژماره ٢١ی ساڵی ٢٠٠٨ی هه‌مواركراوه، بۆیه رێكاره‌كانی گرێدانی ئه‌و دانیشتنه به نایاسایی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و داوا ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و حكومه‌تی خۆجێی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌رێوه‌بچێت".