وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم گۆڕانکاری لە دوو پۆستدا کرد

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سەرۆکی دەستەی وردبینی و بەڕێوبەری گشتی گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی چاودێریی دارایی وەزارەتەكە دەستبەکار بوون". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی کە لەناو دیوان و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، دوێنێ دووشەممە سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێوڕەسمێكدا دەستبەکاربوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو گۆرانکارییەدا، مقدم غازی عومەر زینوەی وەک سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەست بەکاربوو. 

هەروەها پۆستی بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان ئاڵوگۆڕکرا، تێیدا لیوا دڵشاد سەعید کەریم وەک بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان دەستبەکاربوو لە جێی لیوا کەمال تالیب سەلام کە بەوەکالەت لەو پۆستدا بوو.


AM:10:35:13/08/2024