پێنج چالاکوانی ژن سزای زیاتر لە ٢٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا

پێنج چالاکوانی ژنی خەڵکی گیلان کە لە بوارەکانی میدیایی و ژینگە پارێزیدا کار دەکەن، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای زیاتر لە ٢٠ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاناهیتا دوستدار، نینا گوڵستانی، ڕۆزیتا حاجی، ئاناهیتا حیجازی و نگین عیدالەتخاە،  بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکردن و بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە ئێران" سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سزایە لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی شاری ڕەشت بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی ڕاسخی بەسەریاندا سەپێندراوە و بەشێوەی فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

ڕۆزیتا حاجی نووسەر، ئاناهیتا حیجازی، بەڕێوەبەری ماڵی ئەمنی ئاژەڵانی ئانا لە ڕەشت، لەگەڵ سێ کەسی دیکە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیران و دواتر بە کەفالەت و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت ئازاد کران.



PM:01:29:13/08/2024