50 چه‌کداری سووپای ئازاد دوێنێ 29 ی تشرینی یه‌که‌م چوونه نێو کوبانێ، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار رایگه‌یاند " ئه‌و هێزه هیچ کێشه‌ی نییه‌و دۆستی یه‌په‌گه‌ن".
لێکۆڵه‌رو چالاکوانی سیاسی ئاری هه‌رکی رایگه‌یاند "ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی رژئاوا بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی سووپای ئازاد که ژماره‌یان 50 چه‌کداره‌و دوێنێ چوونه‌ته نێو کوبانێ راست نیین، ئه‌و هێزه سه‌ر به که‌تیبه‌کانی بورکان فوراتن دۆستی کوردن و له‌یه‌که‌م رۆژی شه‌ڕه‌وه هێزێکیان شان به‌شانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه به‌رگری له کوبانی ده‌کات".
دوێنێ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ 24 که ماڵپه‌ڕێکی رۆژئاوایه له میانه‌ی هه‌واڵێکیدا بڵاویکرده‌وه که ئه‌و هێزه‌ی سووپای ئازاد چوونه‌ته نێو کوبانێ گرێدراوی تورکیا‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ره‌وشی کوبانێ دروستده‌که‌ن.