پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت کە وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی پێداوە لەم دوو رۆژەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی بە میدیاکانی راگەیاندووە: "وەزیری دارایی عیراق دڵنیاییداوە کە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا تەمویلی موچەی مانگی ٧ـی موچەخۆرانی مەدەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن".
لە بارەی مووی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانەوە، تەیف سامی بە پەرلەمانتارەکەی یەکێتی راگەیاندووە" بۆ مووچەخۆرانی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانیش پێویستیان بە رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانییە".
ئەمڕۆ ٤٥ رۆژ تێدەپەڕێت، بەڵام تێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز نە مووچەخۆرانی مەدەنی و نە سەربازی دابەشنەکراوە.