ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ یەکەم نوسراو کە واژووی ڕێبوار تەها پارێزگاری نوێی کەرکوکی لەسەر بوو، ئەو نوسراوە بوو کە ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی پێشوو ئاماژەی بە خانەنشینی کردبوو.
لە نوسراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، بەهۆی ئەوەی تەمەنی ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکوک گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینبوون و لە دایكبووی ١ی تەموزی ١٩٦٤ە، بۆیە خانەنشین دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ دەرکراوە کە لە ڕۆژی ١ی تەموزی ٢٠٢٤ەوە، راکان جبورى بڕیارى خانەنشینبوون دەیگرێتەوە.
دواى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ڕاکان جبوری کرایە پارێزگارى کەرکوک بە وەکالەت.