بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، لەسەر ڕێگای ڕانیە – سەرکەپکان، ٧ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر رێگای گشتیی رانیە – سەرکەپکان ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا.
ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە ٧ كەس بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ، پیکاب هایلۆكس و مینی پاسێک بووە.