زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ئاشکرادەکرێت

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەگەر سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی دەرببڕێت سبەینێ پێنجشەممە لەگەڵ مووجەی فەرمانبەراند مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دەنێردرێت."

ئەمشەو چوارشەممە ١٤ی  ئابی ٢٠٢٤ سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەڕمی گۆڕانی راگەیاندووە" وەزیری دارایی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە داوای خەرجکردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی بۆ مانگی ٧ کردووە بەهۆی تەواو نەبونی وردبینیکردن تێیدا".

دەشڵێت".ئەگەر سەرۆکوەزیران رەزامەندی دەرببڕێت سبەی پێنجشەممە مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکان خەرجدەکرێت".


PM:10:30:14/08/2024