پارتی: ئەگەر پارێزگاری کەرکوک بتوانێت تەعریب رابگرێت پشتگیری دەکەین

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرای کرد کە ئەگەر پارێزگاری کەرکوک بتوانێت تەعریب رابگرێت، پارتی پشتگیریی دەکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لایەنێکی سیاسی بەتەنیا ناتوانێت پارێزگاریی لە تەواوی کەرکوک بکات، ئەگەر پارێزگاری کەرکوک بتوانێت تەعریب رابگرێت و ماددەی ١٤٠ سەربخات ئێمە پشتگیریی دەکەی".

عەلی حسێن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پارتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەبچێت.

رۆژی ١٠ی مانگی ئاب، لە بەغداد دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.
 



AM:11:57:15/08/2024