كەسێك لەسەر سوتانی پوش و پاوان دەستگیركرا

لە گوندێکی سنووری پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەک لەسەر سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی دەستگیركرا، کەسێکی دیکەش بە تۆمەتی بڕینەوەی داری دارستانەكان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ بڵاویكردەوە" لە سنوری گوندی گەڕەدێی ناحیەی سیتەك ژمارەیەك داری سروشتی بڕاونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە فەرمانی دادوەر سەرجەم دارەكان لەلایەن مەفرەزیەكی پۆلیسی دارستانی سیتەكەوە گوازراونەتەوە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ هاوڵاتیەك دەرچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیەكی دیكەش بە تۆمەتی سوتانی نزیكەی دوو دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی دەستگیركرا و لێكۆڵینەوەش لەسەر هۆكارەكەی بەردەوامە.


PM:01:37:15/08/2024