کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرای باش زیاد دەکات

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرای باش زیاد دەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرماش نزمدەنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەرزدەبێت بۆ سەرووی (٢٥)کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٤

سۆران: ٤١

حاجی ئۆمەران: ٣٢

گەرمیان: ٤٦


AM:10:30:17/08/2024