چەمچەماڵ.. بەهۆی شەڕى زاوایەک و ماڵى خەزورانى گەنجێک کوژرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی تەكیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی شەڕی نێوان زاوایەک و ماڵە خەزورانی گەنجێک کوژرا. 

رەمك رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابوو لەسەر كێشەیەکی كۆمەڵایەتی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان زاوایەك و ماڵی خەزورانی دروست بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە گەنجێک کوژراوە کە کوڕی خەزووری زاوایە. 

ئەوەشی خستەڕوو، كوژراوەكە ناوی (ئالان تالیب خدرە)، تەمەنی (٢٣) ساڵە و پیشەی كاسب بووە و دانیشتوی ناحیەی تەكیەیە. 

وتیشی" تائێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە کە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و فەرمانی دەستگیركردی دەرچووە". 


AM:10:45:17/08/2024