هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی ترسناک لە ناوچەکە دەدرێت

تەنها لە یەك هەفتەی رابردوودا نزیكەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار  حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار كراوە و توركیاش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگوازرێتەوە.

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا، نزیكەی ١٩ هەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە جیهاندا تۆمار كراوە و چەقی نەخۆشییەكەش وڵاتانی ئەوروپایە.

لە ئامارەكەدا باس لەوەشكراوە" رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكە لە زیادبووندایەبەجۆرێك تەنها لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار  حاڵەتی نەخۆشییەكە تۆماركراوە"..

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی  نەخۆشییەكە گەیشتووەتە چەندین وڵاتی جیهانی و عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش كە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانە و چەندین حاڵەتی تێدا تۆماركراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە"ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگوازرێتەوە لەڕێگەی تێكەڵاوبوونی جەستەیی كەسی تووشبوو یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە یان دەستلێدان لە ئاژەڵی تووشبوو"



PM:07:19:17/08/2024