هەرێم کەمال ئاغا: هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەوانەبوونی وردبینییە

ئەندامیکی کوردی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بە هۆی تەواونەبوونی وردبینی لیستی مووچەکانیانەوەیە و دەڵیت" لە کۆی ٣٠٠ هەزار ناو لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، تەنیا وردبینی بۆ ناوی هەشت هەزاریان کراوە"

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند"لە کۆی ٣٠٠ هەزار ناو لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، تەنیا وردبینی بۆ ناوی هەشت هەزاریان کراوە".

راشیگەیاند"ئەو لیژنەیەی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بۆ وردبینی لیستی مووچە کارەکانیان زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت، لەبەرئەوەی تائێستا وردبینییان بۆ ناوی هەشت هەزار کەس لە کۆی ٣٠٠هەزار مووچەخۆری هێزە ئەمنییەکان کردووە، ئەگەر بەوشێوەیە بڕوات وردبینییەکە چەندساڵێکی دەوێت".



PM:10:25:17/08/2024