بکوژی خاوەن پێشانگاکەی هەولێر دەستگیرکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی خاوەن پێشانگاکەی هەولێری ڕاگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٠:٣٠) شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەک بە ناوی (ئەحمەد خۆشناو) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئیسکانی نوێ) لە هەولێر کوژرا". 

دەشڵێت" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ توانیان بکەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن و ڕووبەڕوی یاسای بکەنەوە". 



PM:05:08:18/08/2024