حه‌مكۆ، هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی و كاندیدی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی كوردستان كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا "رێبازی بارزانی گۆڕاوه بۆ رێبازی بازرگانی".
حه‌مكۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند"پێشتر له‌سه‌ر لیستی پارتی خۆی كاندید كردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له دواین ساته‌كاندا به‌نامه‌یه‌ك منیان ئاگادار كرده‌وه كه ناوه‌كه‌م ده‌رهێنراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌چاوی مێژووی كاركردنی منیان كردبێت له رێباری پارتی و بارزانی".
وتیشی"دواتر به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ خۆم كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دڵنیابووم خەڵكێکی زۆر دەنگی پێدەدام، بەڵام دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە من یاریی سیاسی دەکەم و سه‌ر به پارستنم، بۆیە لە كاندیدبوونی سەربەخۆ دەکشێمەوە".
حەمکۆ جەختیشی کردەوە لەوەی"لەناو پارتی بوومەتە قوربانی بەرپرسی نابەرپرس و گوێ لە قسەکانم ناگیرێت، ده‌یان پڕۆژه‌م پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم كار بكه‌م، به‌ڵام گوێم لێنه‌گیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئێستا رێبازی بارزانی گۆڕاوه بۆ رێبازی بازرگانی".