ئاسایشی هەولێر لەسەر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەوڵیر ڕوونکردنەوە دەدات

 ئاسایشی هەولێر دەربارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە هەولێر و دەستگیرکردنی لە شاری سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدەدات و ڕایدەگەیەنێت"بکوژەکە کارمەندی ئەمنیی یەکێتی بووە و بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی هەڵاتووە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرای کرد"ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، بکوژەکە بە ناوی (ش.ج.ع) کارمەندی پۆلیسی پاسەوانی سنووری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،  بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی لە شاری هەولێر هەڵاتووە، چووەتە سلێمانی و لەوێ خۆی ڕادەست کردووە".

لای خۆشییەوە پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی، بکوژەیان دەستگیر کردوە.

کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیسکانی نوێ لە هەولێر، هاووڵاتییەک بە ناوی (ئ . خ) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل بوو، کوژرا.

PM:08:29:18/08/2024