دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ لە گەڕەکێکی قەزای خورماتوو، هاوڵاتییەک لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
عەمید حسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خورماتوو، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ لە گەڕەکی کۆماری قەزاکە، بەهۆی کێشەیەکی خێزانیەوە هاوڵاتییەک هاوسەری خوشکەکەی خۆی بەرچەقۆ داوە و کە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە".
دەشڵێت" لە ئێستادا لێکوڵینەوە لە رووداوەکە دستیپێکردوە و بکوژیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی خورماتووە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.