بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەک کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە نێوان شەقامی ٤٠ مەتری و ١٠٠ مەتری شاری هەولێر، ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە و کەلوپەلی ناوماڵ کەوتەوە.
لە ئێستادا ئاگرەكە لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە و زهرهر و زیانهكان نەزانراون، بڕیارە دواتر لهلایهن تیمی تایبهتی بهرگری شارستانیهوه لێكۆڵینهوه لهوبارهیهوه بکرێت.