بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٦٩ کەس لە ێو سنورە ئاوییەکاندا خنکاون".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦٩ کەس لە نێو سنورە ئاوییەکاندا خنکاون، و زۆرینەی ئەو کەسانەشی خنکاون تەمەنیان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵاندایە."
دەشڵێت" پێچەوانەی ساڵانی ڕابردو، زۆرینەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ خنکاون خەڵکی هەرێمی کوردستان بون و دانیشتوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانن".
باسی لەوەشکردوە" بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەبەردەوامی لە هەوڵدایە ڕێنمایی و مەترسییەکان بۆ هاوڵاتییان ڕون بکاتەوە بەمەبەسرت ڕێگرکردن لە خنکانی زیاتر و کەمبونەوەی ڕێژەی قوربانییان".