بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە گەنجێک لە نزیک پردی کۆبانێ لە سلێمانی ئۆتۆمبیلێک دەیکات بەژێرەوەو شۆفێرەکەی هەڵدێت، ئاسایش رایگەیاند نیوەرۆی ئەمڕۆ شۆفێرەکەیان دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای کرد "تۆمەتباری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک بە ڕووداوی هاتوچۆ، بەماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر دەستگیردەکات".
لە راگەیاندنەکەی ئاسایشی دا هاتووە " نیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٠٢٤/٨/٢١ تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی( أ، ن ، ف) دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە".
پێشتر پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندبوو" بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە ئۆتۆمبێل لێیداوە و جێیهێشووە، دواتر ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە کە دانیشتوی تاسڵوجەی سلێمانییە و تەرمەکەشی لە پزیشکی دادە".
هەروەها لە راگەیاندنەکەی پۆلیسدا هاتبووش کە شۆفێرەکە دوای رووداوەکە هەڵهاتبوو.