کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادهی دهستپێكردنی
بانگهشهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی راگهیاند کە ١٦ ی مانگی ئەیلول
دەستدەکرێت بە هەڵمەتی هەڵبژاردن.
خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە" رۆژی ١٦ـی ئەیلولی٢٠٢٤،
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات و تا ٢٤ کاتژمێر
پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێت".
بەم پێیە هەڵمەتی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراقەوە
سەرپەرشتی دەکرێت نزیک ٣٣ رۆژ دەبێت، لە کاتێکدا زۆربەی هەڵمەتەکانی تر مانگێک
بەردەوام بووە.
هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان ٢٠ ی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت و جگە لە ژماردنی دەنگەکان بە
ئەلکترۆنی هاوکات بە دەستیش دەنگەکان هەژمار دەکرێت لە بنکەکانی دەنگداندا.