سنوورى قەزای ماوەت بۆردوومانکرا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنوری قەزای ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکرا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سنوری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆ جارێکی دیکە بۆردومانکردەوە. 

بۆردومانەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی سنوورەکە دوور بووە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دواینیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا دووجار گوندى گەڵاڵە لە سنوورى شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا. 


AM:10:19:23/08/2024