کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (١ - ٢) پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤٢

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٦

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣٢

گەرمیان: ٤٦


AM:10:42:23/08/2024