سەیدسادق.. بەهۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک دوو ڕۆژنامەنووس بوونە قوربانی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە رێگەی سەرەکی سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێمانی بە درۆن ئۆتۆمبێلێک بۆردوومانکرا و سووتا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تائێستا دوو ڕۆژنامەنووس لە ئەنجامی بۆردومانەکە گیانیان لەدەستداوە و شەش ڕۆژنامەنوسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام تائێستا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراوە. 

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

وێنە و ڤیدیۆی ساتی بۆردومانەکە لەم لینکەوە ببینە


AM:11:31:23/08/2024