له‌ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز زیندانیکراوێکی کورد له‌ سێداره‌درا

بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز لە سێدارەدرا کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" خالید جەهانگیری، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی بالوو سەر بە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ پێنج شەممە لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز لە سێدارەدرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خالید جەهانگیری پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوو، دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. 


PM:12:48:23/08/2024