لوفتهانزا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەولێر راگەیاند

گرووپی کۆمپانیاكانی لوفتهانزای ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی ٢٧ـی ئاب گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئاب، کۆمپانیای لوفتهانزای هێڵی فڕۆکەوانیی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێ‌ شەممە ٢٧ـی ئاب گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ عەممانی ئوردن دەستپێدەکەنەوە.

گروپەکە، کە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی سویسرا، هێڵی ئاسمانی نەمسا و یۆرۆوینگ لەخۆدەگرێت، ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب و تاران تا ٢ی (ئەیلول/٩) درێژکردەوە، لەکاتێکدا گەشتەکانی بۆ بەیروت تا ٣٠ی (ئەیلول/٩) ڕاگیراون.

لەماوەی ڕابردوودا و دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبسی سیاسی بزووتنەوەی حەمماس لە ئێران، بەهۆی مەترسی كاردانەوەكانی ئێران و هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەكە، ئەو كۆمپانیا فڕۆكەوانیەی ئەڵمانیا گەشتەكانی بۆ هەولێر ڕاگرت.





PM:05:33:23/08/2024