کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێ ناوچە، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٤
سلێمانی: ٤٢
دهۆک: ٤٢
زاخۆ: ٤٢
هەڵەبجە: ٤٤
کەرکوک: ٤٦
سۆران: ٤١
حاجی ئۆمەران: ٣٣
گەرمیان: ٤٧