٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار کرا

هەشت حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار کراوە و لە ئێستادا نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ سامان بەرزەنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هەشت کەس بە گومانی توشبون بە نەخۆشی کۆلێرا لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون  و دوای دەرچوونی پشکنینەکانیان لە بەغدا پشتراستیکراوەتەوە کە نەخۆشی کۆلێرایان هەیە".

ئاماژەی بۆئەوەشکرد ژمارەی ئەو کەیسانەی  توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا ، هەشت نەخۆشن و لەنەخۆشخانەکان ماونەتەوە.

پێشتریش د.سەباح راگەیاندبوو" ئەم پەتایەی بڵاوبووەتەوە گومانی کۆلێرای لێدەکەن گوتی: مەترسیدارە و دەبێتە هۆی وەستانی گورچیلە، داوای لە هاونیشتیمانییان کرد، لە خواردنی ئاوی تانکەر و ئەو سەوزانەی کە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن، دوربکەونەوە".




PM:02:20:24/08/2024