کەمێک پێش ئێستا میدیای نافەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵی کشانەوەی جەلال پەرێشانی لە کاندید بوون بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ جەلال پەرێشان، جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پێشووی پارتی کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
جەلال پەرێشان راشیگەیاند" وەكو كاندیدێكی (لەسەرخۆ) كشانەوەی خۆم لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنم. من قەت نەموتووە (سەربەخۆ).
وتیشی" من دەروێشی رێبازی پارتیم و كەس منی نەكشاندوەتەوەو بڕیاری خۆمە، هەموو توانای خۆم سەرف دەكەم بۆ لیستی مەرجی باڵای كوردستان، لیستی سەرۆك بارزانی".