بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی چوونە سنووری میحوەری یەكی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و دەستیان بەسەر بیرێكی نەوتدا گرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی بە ١٠٠ ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هامەر و كەرەستەی سەربازی، چوونەتە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بیرێکی نەوتیان کۆنترۆڵکردووە.
هێزەكەی حەشدی شەعبی لە ئێستادا لە سنوورەکە سەنگەریان لێداوە و بڵاوبوونەتەوە.
هەروەها لای خۆشیەوە میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" هێزەکەی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر کێڵگەی چاڵاو خالید لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ گرتووە و کەمێک پێش ئێستاش هێزێکی یەکێتی بۆ وەرگرتنەوەی کێڵگەکە دەستی بە جوڵە کرد".