بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" سەرجەم ئەو کەسانەی تووشی کۆلێرا ببون لە ئێستادا نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون".
رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەڕێوەبەرایەتییەکە تیمێکی پێکهێناوە کە پێکهاتووە لە زیاتر لە ٢٠٠ پسپۆر لەو بوارەدا، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا".
وتیشی" لیژنەکە بە هاوکاری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، بڕیاری داخستنی سەرجەم سەرچاوە ئاوییە ناتەندروست و بێ مۆڵەتەکانی داوە، هەروەها لیژنەکە مامەڵەکردنی لەگەڵ سەوزەوات لە شوێنە گشتییەکان قەدەغەکردووە کە ڕەنگە هۆکارێک بن لە گواستنەوەی نەخۆشی".
بەڕێوەبەری خۆپاراستن لە تەندروستی داواشی لە هاوڵاتیان کرد" ئاگاداری بەکارهێنانی ئاو بن و نەیکڕن جگە لە لایەنە ناسراو و مۆڵەتدارەکان، هەروەها سەوزە و میوە نەخۆن جگە لە دوای دڵنیابوونەوە لە شۆردنی بە باشی".
جەختیشی کردەوە، تائێستا هیچ کەسێک بە سکچوون و رشانەوە و کۆلێرا گیانی لەدەستنەداوە و ئەوانەشی کە تووشی کۆلێرا بوون سەرجەمیان چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
لەم لینکەوە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە