پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئاگرێكى فراوان لە سنوورى دوو گوندی شارباژێڕ کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی ٢٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان سووتاون".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی گۆڕەدێم و موبڕە کەوتووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆیەوە ئاگرەکەوە نزیکەی ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و چەند باخێکی هاوڵاتییان سووتان، هەروەها رێگری لە سووتانی چەندین رەز و باخی دیکە کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، کەسێکیش بە تۆمەتی هۆکاری کردنەوەی ئاگرەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.