هەولێر.. مامۆستایەکی ناڕازی بۆ تۆمەتی هاریکاریکردنی هێزێکی کوردی سزای ساڵ‌و نێوێک زیندانی درا

‌مامۆستا لوقمان نەجم

ئەمڕۆ یەک شەممە لە دادگای هەولێر مامۆستای ناڕازی ( لوقمان نەجم ) بە ساڵێک ونیو حکومدرا بە تاوانی بردنی بڕێک خۆراک بۆ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
 
 لوقمان نەجم، پیشەی مامۆستایەلە دواناوەندی سیدەکانی سنووری ئیدارەی سۆران لە پارێزگای هەولێر مامۆستایەتی کردووە، ڕۆژی ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە هۆی بەشدارییکردنی لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان و داواکردنی شایستە داراییەکانی و ڕەخنەگرتنی دەستگیر کرا. 

لەم شێوە حوکمدانە ماوەیەکە لە دادگاکانی هەولێر و دهۆک پیادە دەکرێت لەوانە گیراوەکانی بادینان کە تا ئێستا شیروان شێروانی رۆژنامەنووس زیندانە.

مامۆستا لوقمان خێزاندارە و باوکی ٣ منداڵە مامۆستا بوو لە دواناوەندی کوڕانی سیدەکان، یەکێك لەو تۆمەتانەی ئەمڕۆ دادوەر ئاڕاستەی کردوە "هاوکاری پـەکەکە و گەریلاکان بووە کە پسکیتی داوە پێیان..





PM:02:20:25/08/2024