کوبانێ ئه‌مشه‌ویش وه‌ک شه‌وانی تر شه‌ڕ له‌به‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشوری شاره‌که به‌ردوامه، کاژمێر نزیکه‌ی 12 ی شه‌و شه‌رڤانانی ژنان 8 داعشیان کوشت.
لێکۆڵه‌رو چالاکوانی سیاسی ئاری هه‌رکی به سپی میدیای راگه‌یاند " نزیکی کاژمێر 12 ی شه‌و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه له رۆژهه‌ڵاتی کوبانێ که‌مێنێکیان بۆ چه‌کدارانی داعش دانا‌و، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕێکی قورس‌دا 8 چه‌کداری داعش کوژران".
ناوبراو ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد شه‌ڕ به‌سه‌ختی له رژۆ‌هه‌ڵات و باکور درێژه‌یان هه‌یه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مشه‌و به‌پێی پلانێکی داڕێژراو هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌لامه‌تی په‌ڕینه‌وه بۆ نێو شاری کوبانێ و له‌وی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.