مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرج كردنی دوو مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێم دا.

شاخەوان عەبدوڵا،  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە" سودانی بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی مانگی ٧ و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٨ی هێزە ئەمنییەکان خەرج بکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوانەی دووجار ناویان لە لیستی مووچەدا هاتووە ئەوانە فەرمانبەرن لە هەرێمی کوردستان و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان لە بەغداد هەیە."

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، "پێویستە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی کاری عێراق بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ببڕێت نەک بڕینی مووچەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان."

شاخەوان عەبدوڵا وتیشی،"ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەترییان نەکردووە نابێت مووچەکانیان ببڕدرێت، ١٠٠ هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان بایۆمەترییان نەکردووە".

بەپێی زانیارییەكان، سوودانی رەزامەندی دا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی لیستی مووچە. 



PM:04:10:26/08/2024