پاسێکی قوتابیانی رێکخراوی (اقرٲ) لە هەیبەت سوڵتان وەرگەڕا و مامۆستاکەیان گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە ڕایگەیاندووە" پاسێكی قوتابیانی ڕێكخراوی (اقرأ) لەسەر ڕێگای كەلكەسماق-هەیبەت سوڵتان وەرگەڕاوە".
وتەبێژەکەی تەندروستی کۆیە ئاماژەی بەوەشداوە کە بەهۆی ڕووداوەكەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرجەم بریندارەکان گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەی کۆیە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە وتیشی، "سەرجەم سەرنشینانی پاسەکە کوردن".
بەپێی زانیارییەكەیان، مامۆستا عوسمان قەڵادزێیی لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستداوە.