کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق دڵنیایی دەداتە دەنگدەرانی ھەرێم و جەختدەکاتەوە لەوەی، لە ڕۆژی دەنگداندا ھیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ و بە کام حزب داوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ئاب رایگەیاند، لە رۆژی دەنگداندا ھیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ و بە چ حزبێک داوە، تەنانەت کۆمیسیۆنیش ئەوە نازانێت چونکە کارتی دەنگدان ھیچ ناوێکی لەسەر نییە و کۆمیسیۆن تەنھا مامەڵە لەگەڵ ژمارە و کۆددا دەکات.
وتەبێژی کۆمیسیۆنەکە وتیشی" دەستور رێگەی بە ئازادی بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و نھێنی پڕۆسەکە داوە".
بڕیارە رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا کۆمیسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ھەڵبژاردنەکە تەواوکردووە