وێنە.. ڕێکخراوی هەنگاو
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پاساوی "شەرەف لە لایەن باوکییەوە بە فیشەک کوژرا".
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە" مۆبینا زەینی وەند کە کچێکی تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی گوندی گورزلەنگەری سەر بە شارۆچکەی ماژینی دەڕەشار لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە دەستی باوکی کوژرا".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" تۆمەتبارەکە بە ناوی (ڕ، ح)ە و تەمەنی ٥٦ ساڵە، کچەکەی خۆی لە ماڵەوە بە چەکی تاپڕ کوشتووە".
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری کوژرانی مۆبینا زەینی وەندی بە پاساوی "پاراستنی شەرەف" بووە کە" ئەو کچە قوربانییە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکی مێرمنداڵدا کوژراوە و باوکی مۆبینا بەهۆی ناکۆکی خێزانی نێوان خۆیان و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی مۆبینا، ویستوویەتی کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان بهێنێت و لە ئاکامدا هەر بەو هۆیەوە کچەکەی کوشتووە".